وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی نوێی راگه‌یاند
سه‌رجه‌میان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 3 كه‌سی دیكه له شاری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، 3 ئافرەت و پیاوێك لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن و تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە. هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
11 نیسان 2020
H.B