ته‌ندروستی سلێمانی: پلانمان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌

پڕۆژه‌كه‌ له‌ 3 قۆناغ پێكهاتووه‌

K24- سلێمانی:

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، پلانمان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بۆ ئەو مه‌به‌سته‌ پڕۆژەیەكمان پێشكه‌ش بە وەزارەتی تەندروستی كردووه‌ كه‌ خۆی 3 قۆناغدا ده‌بینێته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە  پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 15 هه‌زار و 883 كه‌س ئه‌نجام دراوه‌.

H.B