تووشبوویەکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە کەرکووک گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، تووشبوویەکی کۆرۆنا تەمەن 65 ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، حاڵەتەکە پیاوێکی بەساڵاچوو بووە و لە سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا پێشتر داخڵ کراوە.
بەمەش، ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە کەرکووک گیانیان لەدەستداوە، بۆ دوو کەس بەرزبووەوە.
تاکو ئێستا لە کەرکووک، 40 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.