كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20 و سلێمانی 16 و دھۆك 17 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین ھەیە.



