تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبووەوە
دەگەڕێتەوە ماڵەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ كەسێكی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە.
دكتۆر سەباح ھەورامی، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبووێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبووەوە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشی كرد، تائێستا 96 کەسی تووشبوو بە كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەرندروستی، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتووەتە 325 تووشبوو، لەنێویاندا 4 مردن هەیە و 145 نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.