مه‌زڵوم عه‌بدی سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
بۆ هاوكاری كردنیان و ناردنی دوو ئامێری تاقیگه‌یی
K24 – هه‌ولێر:
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سووپاس و ستایشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كرد، بۆ هاوكاری كردنیان و ناردنی دوو ئامێری تاقیگه‌یی تایبه‌ت به پشكنینی كۆرۆنا بۆ رۆژئاوای كوردستان.
له تویتێكدا، مه‌زڵوم عه‌بدی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌موو سووپاس و پێزانینێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و به‌خشندانه‌ی داواكارییه‌كانمان و ناردنی دوو ئامێری پزیشكی تایبه‌ت به پشكنینی كۆرۆنا و هه‌وڵه‌كانی بۆ ناردنی ئامێری زیاتر به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی كۆششی ئێمه له پێناو بنبڕكردنی په‌تای كۆرۆنا.