كه‌ركووك.. له ئاكامی په‌لامارێكی داعش پۆلیسێكی عێراقی كوژرا
له باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، رایگه‌یاند، له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی "مه‌نسووریه"ی باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك له میحوه‌ری مه‌لا عه‌بدوڵڵا، پۆلیسێكی ئیتیحادی گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "چه‌كدارانی داعش خۆیان له گونده‌كه حه‌شار داوه و هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی "شێخ بابا"ی سنووری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، له باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیاله، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به كێوماڵی ناوچه‌كه كرد، به مه‌به‌ستی ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه.