تەندروستی راپەڕین ئەنجامی ژمارەیەك پشكنینی دیكەی راگەیاند

سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون

K24 - رانیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەنجامی 12 پشكنینی دیكەی راگەیاند، كە سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوورەکەدا و دەستنیشانکردنی توشبوان لە رێگەی پشکنینەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەک سامپڵ لە ژمارەیەک  بەرپرسی باڵای حکومی و  هاوڵاتییانی ناوچەکە وەرگیران، کە ژمارەیان 12 هاووڵاتیی بوو، خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ دەرچوون".