كۆرۆنا باڵی به‌سه‌ر رووداوه گرنگه‌كانی جیهاندا كێشاوه
كێ شه‌ڕی یه‌مه‌نی له بیر ماوه
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند مانگی رابردوودا، كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی له رووی رووماڵی میدیایی و ته‌نانه‌ت له كایه‌ی سیاسی‌دا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی په‌رده‌پۆشكردنی زۆرێك له‌و رووداوه گرنگانه‌ی جیهان، كه پێویست بوو بایه‌خیان پێ بدرێت.
شه‌ڕی سووریا:
هه‌ریه‌ك له قه‌یرانه‌كانی سووریا، شه‌ڕی تیرۆر، شه‌ڕی ئیدلب، ئاواره‌بوونی هاووڵاتیان، لێدوان و سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به باكووری سووریا، چاره‌نووسی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن، كه نایه‌نه به‌ر باس و كۆرۆنا ناهێڵێت كه‌س هیچیان له باره‌وه ببیستێت.
به رای سه‌نته‌ری گڵۆباڵ پۆلسی، راگرتنی شه‌ڕ له ئیدلب ده‌رفه‌تێكی درووست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵكێشن، ئه‌مه‌ش ره‌نگه یه‌كێك له لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی كۆرۆنا بێت.
ئه‌و رێككه‌وتنی ئاگربڕه‌ی رووسیا و توركیا پێی گه‌یشتن، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوو، ئه‌و كاته‌ی توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی سووریا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریا بكات و رێگه نه‌دات ناوچه‌ی دیكه له سنووری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكات.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گیر بێدرسۆن" له دوا راپۆرتی خۆیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رایگه‌یاند، راگرتنی سه‌رانسه‌ری ئاگربه‌ست، پێویستییه‌كی هه‌ره گرنگی مرۆیی و سیاسییه.
گه‌وره شیكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دارین خه‌لیفه، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: له‌و بڕوایه‌دا نیم، رووسیا و توركیا باوه‌ڕیان به ئاگربه‌ستی درێژمه‌ودا هه‌بێت. هاوكات "هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام" ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و خۆیان بۆ هه‌لومه‌رجی نوێی ناوچه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن. توركیا و رووسیاش، ده‌یانه‌وێت سوود له ئاگربه‌ست ببینن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتوو.
كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی زۆرچێر، هه‌واڵسازی كاروباری ئه‌مه‌ریكای باكوور، پێی وایه، نزیكه‌ی مانگێكه كێبڕكێی نێوان دیموكراته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێیان سه‌رده‌كه‌وێت بۆ ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپی كۆماری سست بووه.
پاڵێوراوانی دیموكراته‌كان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان راگرتووه. پشتیان به هه‌ندێك چالاكی سنووردار له سنووری ماڵی خۆیان به‌ستووه.
پێشبینی ده‌كرێت، مانگی نۆڤێمبه‌ری داهاتوو، جۆزێف بایدن، وه‌ك پاڵێوراوی دیموكراته‌كان كێبڕكێی تره‌مپ بكات.
دیموكراته‌كان كۆنگره‌ی نیشتمانی خۆیان دواخست بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب، له كاتێكدا بڕیار بوو له ناوه‌ڕاستی ته‌مموز به‌ڕێوه‌ی به‌رن. به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌زاران چالاكوان كۆبكه‌نه‌وه و پشتیوانی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
له میدیادا ئه‌و باس و بابه‌تانه نه‌بوونه‌ته جێی بایه‌خ، به هۆی ئه‌وه‌ی كۆرۆنا رووپۆشی سه‌رجه‌م بابه‌ت و پرسته‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ی له وڵاتانی جیاجیادا كردووه.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن:
له مانگی ئازار/ مارسی رابردوودا شه‌ڕی یه‌مه‌ن پێی نایه قۆناغێكی كپ و بێده‌نگییه‌وه. به جۆرێك هه‌ست ده‌كرێت جیهان ئه‌و شه‌ڕه‌ی له بیر كردووه.
نوال مه‌قحه‌فی، نووسه‌ر و هه‌واڵساز له بی بی سی له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: بیرمه یه‌مه‌ن له 2016ه‌وه به ده‌ست په‌تای كۆلێراوه ده‌یناڵاند و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ی نه‌بوو، زۆر خه‌مهێنه‌ربوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نه‌بوو تووشبووه‌كان له خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: زۆر ترسێنه‌ره، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كۆرۆنا روو له یه‌مه‌ن بكات.
ئه‌م هه‌فته‌یه له یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه، ته‌نانه‌ت له راگرتنی شه‌ڕیشه‌وه، یه‌مه‌ن پێویستی به چه‌ندین ده‌یه هه‌یه تا بتوانێت تۆزی شه‌ڕ له خۆی داته‌كێنێت. شه‌ڕ ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی وێران كردووه و سیستمی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی داڕماوه. %80ی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێویستیان به هاوكاری ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بژین.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی بی بی سی، هه‌ریه‌ك له پرسی برێكزت و ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی ئوسترالیا دوو رووداوی دیكه‌ی گه‌وره‌ی جیهانن، كه به هۆی كۆرۆناوه له یاد كراوون و وه‌ك پێویست رووماڵیان ناكرێت.