5 تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی چاك بوونه‌وه
تا ئێستا 101 تووشبوو له پارێزگای سلێمانی به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، 5 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له پارێزگاكه‌یان به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا د.سەباح ھەورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه، 5 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
گوتیشی: تا ئێستا 101 كه‌س لە سلێمانی به ته‌واوی له‌و په‌تایه چاک بوونەتەوە.
H.B