ئاگره‌كه له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵ نزیكبووه‌ته‌وه
كاره‌ساتی دووه‌می چێرنۆبڵ به‌ڕێوه‌یه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگرێكی گه‌وره له دارستانه‌كانی باكووری ئۆكرانیا كه‌وتۆته‌وه و چه‌ند كیلۆمه‌ترێكی كه‌می ماوه بگاته وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵ.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، پارۆسلاڤ ئیملیانینكۆ كه رێبه‌رێكی گه‌شتیارییه و سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه بینیویه‌تی كه ئاگره‌كه گه‌یشتۆته شاری پریپیات كه نزیكه له‌و وێسگهیهی كه له ساڵی 2002ه‌وه داخراوه، به‌ڵام پاشماوه‌ی كارگه‌ی تێداماوه.
به‌پێی قسه‌ی زانایانی ژینگه ته‌نیا 2 كیلۆمه‌تری ماوه بگاته گه‌نجینه ترسناكه‌كانی وێسگهكه كه پاشماوه‌ی وێسگهكهی لێماوه.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز-یش ئاگره‌كه 34 هه‌زار هێكتار زه‌وی گرتۆته‌وه و ئاگری دووه‌میش له‌ته‌نیشت ئه‌وه‌یه 12 هه‌زار هێكتاری گرتۆته‌وه. ده‌شڵێت: "ساڵی 2018 زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانی كردووه".
هێزه‌كانی پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆكرانیاش پێیانوایه كه ئاگره‌كه له 4ی مانگه‌وه كه‌وتۆته‌وه و توانیویانه دایبڕن له‌و ناوچه‌یه‌ی كه داری وشكی لێیه.
تائێستا 300 ئاگركوژێنه‌وه به‌شداری له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌كه‌ن، وێرای ئه‌وه‌ی 6 فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه له ئاسمانه‌وه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
كاترینا باڤلۆڤا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا به‌وه‌كاله‌ت بۆ به‌رێوه‌بردنی ناوچه دووره‌ده‌سته‌كه، ده‌ڵێت: "ناتوانین بڵێین كه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام به‌درێژای شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ین، توانیومانه خه‌نده‌ق لێده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه نزیك نه‌بێته‌وه له پاشماوه‌ی وێستگه‌كه".
به‌ڵام ئهیجور ڤیرسۆڤ سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری پشكنینی ژینگه‌یی ئۆكرانیا له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئاستی پێوانه‌ی تیشكی دراوه‌ی پاشماوه‌ی وێستگه‌كه‌یان پێواوه زۆر زیادیكردووه به‌هۆی گه‌رمداهاتنی ناوچه‌كه‌وه.
ساڵی 1986 كوره‌ی ناوكی ژماره 4ی وێستگه‌ی چێرنۆبڵی ئه‌تۆمی ته‌قیه‌وه و بووه هۆی كوژرانی 36 كه‌س و ناوچه‌كه به تیشكی ناوكی زه‌ره‌رمه‌ندبوو، له‌و كاته‌وه به‌دوری 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كه چۆڵ كراوه. وێستگه‌كه تا ساڵی 2002 به‌رده‌وامبوونی له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام دواتر به‌هۆی زیادبوونی تیشكدانه‌وه كاره‌كانی وه‌ستێنرا.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی مردووان به هۆی ته‌قینه‌وه كوره‌كه له سه‌ره‌تادا كه‌مه، به‌ڵام كاریگه‌رییه درێژخایه‌نه‌كانی تیشكدانه‌وه‌كه كوره ناووكیهكه تا ساڵانی 2005 و 2006یش به‌رده‌وام بوو، به‌شێك له به‌ركه‌وتووان تووشی چه‌ندین جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌بوون، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌ی مردووان 6 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
ئ. م