مه‌سرور بارزانی: تا كۆنترۆڵی كۆرۆنا هاتوچۆ سنووردار ده‌بێت
په‌یوه‌ندی به ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، له تویتێكدا، بڵاویكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندی به ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه كردووه و سووپاسی كردوون.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ژووی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کرد و سوپاسم کردن بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان. داواشم لێکردن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "رێوشوێنەکانی هاتوچۆکردن، سنووردار دەبێت تا ئەوکاتەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکرێت".
