لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 157 ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە
چوارده رۆژ كهرهنتین دهكرێت
K24 – ههولێر:
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، 157 ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەڕێندرانەوە.
لهو بارهیهوه، له راگهیهندراوێكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه (15ی نیسان/ ئهپریڵی 2020) رایگهیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.
گوتیشی: ئەو 157 ھاووڵاتییە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە گەشتێكی راستەوخۆ گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەبەر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

