ئێران: بڕیارەكەی ترەمپ تاوانە

ئێران لەسەر بڕیارێكی ترەمپ ھاتەدەنگ

K24 - ھەولێر

 ئێران راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئیدانە دەکات و بە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیی دەزانێت.

لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کە بڕیاری راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوە، عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی ته‌ندروستی نییە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

مووسەوی، سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریکاشی بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرد.

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە پێدانی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد و بڕیاریدا پشکی وڵاتەکەی لە هاوکارییە داراییەکان بۆ رێکخراوەکە رابگرێت.