41 كه‌سی دیكه له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه ژماره‌یان بوو به 41 كه‌س
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تووشبوویێكی دیكه‌ی سنووری ئه‌و پارێزگایه به ته‌واوی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر:
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (1) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
- کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (41) کەس.
- سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
- زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
11ی نیسانی 2020
H.B