11 تووشبووی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 3 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ سنووری پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:

  • هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤٠) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین، کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

10ی نیسانی 2020