"بارسێلۆنا گۆڵپارێزەکەی ده‌فرۆشێت"
بارسێلۆنا گۆڵپارێزی تیپی دووه‌می سه‌رده‌خات

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کەوا یانەی بارسیلۆنا دەیەوێت له‌م هاوینه‌دا نیتۆ گۆڵپارێزە بەرازیلییەکەی بفرۆشێت.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هۆکاری فرۆشتنی گۆڵپارێزەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە دەیەوێت لەم وەرزەدا زۆرترین پارە کۆبکاتەوە هەر بۆیەش دەیەوێت بە کرینی چەند یاریزانێکی دیکە پێگەی یانەکەی بەهێتر بکات، بە تایبەتیش لەم قەیرانە داراییەدا کە لە ئێستادا گشت چالاکییە وەرزشییەکان راوەستاون.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بارسا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو (ئێناکی بێنا) له تیپی دووه‌م بۆ شوێنگرەوەی تێر شتیگن سه‌ربخات.
نێتۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵان لە سەرەتای ئەو وەرزەدا لە یانەی ڤالنیسیاوە چووە ریزی یانەی بارسیلۆنا بە بری ٣٥ ملیۆن یۆرۆ ، له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 4 یاری كردووه و 7 گۆڵی لێكراوه.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان
