پارێزگاری هه‌ولێر: درووستکردنی قەرەباڵغی رێگە پێدراو نییە

هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە. لەبەر خۆپارێزی لەکۆرۆنا خۆپیشاندان، گردبوونەوە و درووستکردنی قەرەباڵغی رێگە پێدراو نییە.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، هاتووه‌: "سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و ئەنجامدانی ئاسانکاری زیاتر بۆ هەموو سێکتەرەکان ئەنجامدەدات".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و لەبەر خۆپارێزی لەکۆرۆنا خۆپیشاندان، گردبوونەوە و درووستکردنی قەرەباڵغی رێگە پێدراو نییە".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "بەهەموو توانامانەوە هەوڵدەدەین ژیان و کارو کاسبی هاووڵاتیانی شارەکەمان ئاسایی بکەینەوە".