راگەیه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وەزارەتی تەندروستی

ئاماری نوێ راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (57)ـی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (21ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 57

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8347) هاووڵاتی بوون ، لەئێستادا تەنها (1504) هاووڵاتی لە لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (440) لە هەولێر، (176) لە سلێمانی، (859) لە دهۆك، (29) لە راپەرین، و (6843) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (22) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1132) پشکنین ئەنجام دراوە، (331) هەولێر، (289) سلێمانی، (450) دهۆك، (11) هەڵەبجە، (51) لە سۆران.

ئەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (337) تووشبووە،  لەناویاندا (4) مردن هەیە و (292) نەخۆش چاکبووەتەوە، و (41) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دا ماون.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان  

 21ی نیسانی 2020