11 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه
ئاماری چاكبوونه‌وه هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 11 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه دوای دڵنیابوونه‌وه له سه‌لامه‌تی و ره‌وشی ته‌ندروستیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، ته‌نیا له شاری هه‌ولێر 151 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
3333.jpg)