جیهان ره‌مه‌زانێكی جیاواز به‌ڕێده‌كات
به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داخراون
K24 - ھەولێر
جیاواز له ره‌مه‌زانه‌كانی دیكه، ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌هۆی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا داخراون، وه‌زیری ته‌ندروستیش سوپاسی موسوڵمانان و هه‌مووان ده‌كات كه پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش وێڕای نیگه‌رانییه‌كانیان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ندروستی و گیانی هاووڵاتییان و موسوڵمانان گرنگتره له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان، ده‌كرێت موسوڵمانان نوێژ و عیباده‌ته‌كانی مانگی ره‌مه‌زان له ماڵه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له رووی شه‌رعیشه‌وه هیچ كێشه‌ی تێدا نییه.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان، موسوڵمانان نیگه‌رانن له نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كان، كه به‌هۆی رێككار و رێنماییه‌كانی وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه وه‌كو زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كانی دیكه داخراون. به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و ده‌بێت له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاووڵاتییان و خودی موسوڵمانانیش رێنماییه‌كان په‌یڕه‌وبكرێن.
به له‌به‌رچاوگرتنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش وێرای نیگه‌رانیان به‌رامبه‌ر به بارودۆخه‌كه، به‌ڵام هاوڕان كه ده‌بێت سه‌لامه‌تی و پاراستنی هاووڵاتییان ده‌رگای مزگه‌وته‌كان هێشتا داخراوبن، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیاده‌بنه‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێته مه‌ترسی بۆ نوێژخوێنان و سه‌ردانیكه‌رانی مزگه‌وته‌كان. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه موسوڵمانان ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆیاندا نوێژ و عیباده‌ت و ته‌راویحی مانگی ره‌مه‌زانی بكه‌ن و به نه‌چوونیان بۆ مزگه‌وت، هیچ گوناهێكیان پێناگات.