بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید شۆك بكات
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت شكست به ئامانجه‌كه‌ی پێرێز و زێدان بێنێت
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی ماتیاس دی لیخت له سانتیاگۆ بیرنابیۆ به‌ره‌و كامپ نوو بگۆڕن.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وێنه‌ی ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاری یوڤێنتۆسی له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا هه‌وڵده‌دات دی لیخت بگوازێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی رامۆس له لایه‌ن سه‌رۆك و راهێنه‌ری ریال مه‌درید داوا كراوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس جێبه‌جێ بكات و له پێناو دی لیخت، ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌كه‌ی ئارسه‌ر میلۆ بكاته قوربانی و بیداته یوڤی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له هاوینی رابردوو، بارسێلۆنا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دلی لیختی دا، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ڕه‌تی كرده‌وه، له ئێستادا دووباره بارسێلۆنا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره ته‌مه‌ن 20 ساڵه هۆڵه‌ندییه ده‌داته‌وه و ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه شكست به ئامانجه‌كه‌ی ریال مه‌درید بهێنێت.
دی لیخت، له هاوینی 2019 لە یانەی ئەیاکسی هۆڵەندیەوە به به‌های 75 ملیۆن پاوه‌ند به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ روویكرده یوڤێنتۆس، به‌رگریكاره هۆڵەندییەکە لە ٢٧ یارییدا لەم وەرزەدا یاری کردووە و دوو گۆڵیشی بۆ یوڤێنتۆس تۆمار کردووە .
سۆلین سلێمان
