له هه‌ولێر دوو كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
له كه‌سنه‌زان و داره‌شه‌كرانن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، یه‌كێكیان پیاوێکی تەمەن 46 ساڵه و دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانه. دووه‌میشیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵه و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌واڵی تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به كۆرۆنا له دهۆك راگه‌یاندبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تووشبووه‌كه‌ی دهۆك، پیاوێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵ بوو، كه به‌ركه‌وتووی تووشبوویه‌كی دیكه بووه.
كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه، تووشی كۆرۆنا بوون گه‌یشته 3 كه‌س.