به فهرمی، ریال مهدرید یاریگهی بێرنابیۆی گۆڕی
ریال مهدرید یارییهكانی ئهم وهرزهی له نێو ئهم یاریگهیه تهواو دهكات
.jpg)
بە شێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید یارییەکانی ئەم وەرزەی لە یاریگەی ئالفرێدۆ دی ئێستیفانۆ دەکات.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا، ئەو کات ئەو 11 یارییەی ئەم وەرزە کە ماون لە یاریگەی ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ ئەنجام دەدەن، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە یاریگەی سانتیاگۆ بیرنابیۆ ماوەیەکە کاری نۆژەن کردنەوەی تێدا دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواو نابن.
یاریگەی ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ لە ساڵی 2006 کراوەتەوە و شوێنی شەش هەزار هاندەر دەگرێت، بەڵام ئەستەکە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە، رێگە بە هاندەران بدرێت لە یاریگەکان ئامادەبن بۆ بینینی یارییەکان، بۆیەش شاهانەکان ئەم یاریگەیان هەڵبژاردووە.
