دوو ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك روویاندا
خۆكوژی بوونه
K24 - كه‌ركووك:
دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له به‌رده‌م باره‌گای هه‌واڵگری عێراق له كه‌ركووك روویاندا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوو خۆكوژ خۆیان گه‌یاندووه‌ته نزیك ده‌رگه‌ی باره‌گای هه‌واڵگری عێراق له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی 2 له كه‌ركووك و له‌وێش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و دوو خۆكوژه له كۆڵانه‌كانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان 24، سه‌ره‌تا خۆكوژی یه‌كه‌م خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، خۆكوژی دووه‌میش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
كارمه‌ندانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌قه‌یان له خۆكوژه‌كان كردووه و ناچاریان كردوون به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.