وێنەی زیندانەکانی سێلڤادۆر دەنگدانەوەی زۆریان هەبووە
حکومەت دەیەوێت بمرن
K24 – ههولێر:
گروپە چەپخوازەکانی ئەلسلڤادۆر ئیدانەی پێشێلکارییەکی سەرۆکی ئەلسلڤادۆر ئەکەن بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانەی کە ئەندامانی باندە مافیاکانی ئەلسلڤادۆر بە رووتی و وەک ئیھانەکردن بە زیندانیان کردوویانە.
رۆژی 27ی نیسان ژمارەیەک فۆتۆی قێزەون و بێزارکەری مافیا زیندانیکراوەکانی ئەلسلڤادۆر لە رۆژنامەکانی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە وەک چالێنجێک بەرامبەر مافیاکان و بەشێک لەسزادانی مافیاکان بەرامبەر ئەو توندوتیژییەی کە دژ بە ھاووڵاتیان گرتویانەتە بەر.
وێنەکان لەئێوارەی کۆتایی ھەفتەی پێشوو لە ھەژماری تویتەری نوسینگەی سەرۆکی ئەلسلڤادۆر، نایب بۆکیلی، بڵاوکرایەوە کە ئاماژە بۆ پێچەوانەی رێکارەکان و نزیککردنەوەی مرۆڤەکان لەیەکتر کە ئەلسلڤادۆر ئێستا وڵاتەکەی لە کەرەنتیندایە بۆ بەرگری و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
لە ئەلسڵڤادۆر 323 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٨ کەسیش بە ھۆیەوە مردوون.
ئەو رێوشوێنە نوێیەی بۆکیلی دوای مشتومڕێک دێت دەربارەی پشتگوێخستنی دادگای باڵای وڵاتەکەی کە داوایان لێکرد پێویستە پابەند بێت بە دەستورەوە.
خۆسیە میگیل ڤیڤانکۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ھیومان رایتس وۆچ -ی ئەمەریکای لاتین بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە ئەلسلڤادۆر رووە و داپڵۆسین ئەبێتەوە بێ ئەوەی ھیچ حسابێک بۆ ھێزە جیھانییەکان بکات. وتیشی: "نابێت ڕێگە بدرێت سلڤادۆریش ببێت بە وڵاتێکی دیکتاتۆری، بۆ ئەمەش پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپەرچی رەفتارەکانی بەنەوە".
ڤیڤانکۆ رەخنەی لە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا گرت کە بێدەنگن بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە، بەڵام بۆکیلی سەرۆکی ئەلسلڤادۆر لەبەرامبەر رەخنەی چەپەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەمە ئەرکێکە لە پێناو پاراستنی گیانی ئەلسلڤادۆرییەکان و بنبڕکردنی گەندەڵەکان.
بەپێی دەسەڵاتدارانی زیندانییەکانی ئەلسلڤادۆر، 12 ھەزار و 862 کەس لە مافیاکان زیندانین و حکومەتیش ئەیەوێت بەھۆی لێکنزیکبوونەوەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا بڵاوبێتەوەو بمرن.


