چین دەگەڕێتەوە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ
كۆرۆنا ژیانی مرۆڤایهتی گۆڕیوه
K24 - مینیسۆتا – ئهمهریكا:
کڵاوی چینی سەردەمێکی کۆن لەگەڵ ماسکێکی ئاسایی دەبێتە چەکێکی نوێی بەرگریکردنی منداڵان دژی کۆرۆنا ڤایرۆس.
بەپێی گۆڤاری نیوزویک، چین دەگەڕێتەوە سەردەمی حوکمی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ، ئەویش دوای ئەوەی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە ھانگژۆ-ی خۆرھەڵاتی چین کڵاوێکیان لەسەر کرد ھاوشێوەی کڵاوی بەرپرسەکانی چین لە سەردەمی حوکمی سۆنگ لە ساڵانی نێوان 960- 1279، لە پێناوی جێبەجێکردنی دابڕانی کۆمەڵایەتی (سۆشیال دیستەنس).
بەپێی گۆڤارەکە ھەر قوتابییەك بەھۆی کڵاوەکەوە، دەتوانێت لە کەسێکی بەرانبەری یەک مەتر دووربێت.
تسێوی لیک-ھەنگ، مێژوونووسێکی زانکۆی سیتی لە ھۆنگ کۆنگ پێیوایە بەپێی ئەفسانەیەکی مێژوویی لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ، ئیمپراتۆر بڕیاری بە وەزیر و بەرپرسەکان داوە کە کڵاوێک لەسەرکەن کە لەھەردوو لاوە، دوو باڵی وەک پەروانەی پێوە بێت، کە ھەر باڵێکی یەک مەتر بێت بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکاندا قسە و دهمهتهقێ لەگەڵ یەک نەکەن و دواجار بههۆیهوه کۆبوونەوە تێکبچێت.
بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی پێویستە ھەموو دوو کەسێك یەك مەتر نێوانیان بێت بۆ ئەوەی ھەر دوو کەسەکە پارێزراو بن لە تووشبوون بە کۆرۆنا.
ھەروەھا بەپێی پسپۆرێکی بواری فێرکردنی منداڵانی سەرەتایی، ئەو کڵاوە ڕێگەیەکە بۆ فێربوونی چۆنێتی جێبەجێکردنی دوورکەوتنەوە لە یەکتر کە ئەستەمە بە تیۆری تێبگەیەنرێن.
ئایان لام چۆن-بۆن، سەرۆکی یاریدەدەری بەشی فێرکردنی منداڵانی قۆناغی سەرەتایی لە زانکۆی ھۆنگکۆنگ بە گۆڤارەکەی وتووە، کە منداڵ ھەموو شتێک ھەڵدەگرێتەوە و جێبەجێی دەکات کە بۆ خۆشی بێت، کارەکەش چەشنێک لە خۆشی تیایە. لام دەشڵێت: "لەگەڵ ئەمەدا ئامۆژگارییە بینراو و بیستراو و بەرکەوتنەکانیش پێویستە".
ھەموو ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر لە پێناو خۆپاراستنە لە کۆرۆنا کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و تووشی کۆئەندامی ھەناسە دەبێت و به كۆڤید 19 ناسراوه. سەرەتای سەرھەڵدانی کۆڤید 19، بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2019 دەگەڕێتەوە، لەبازاڕی ئاژەڵفرۆشانی شاری ووھان-ی کەرتی ھوبێی.

