راگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
كۆی گشتیی چاكبووه‌كان گه‌یشته 161 كه‌س
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاك بوونه‌وه‌ی 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له په‌تاكه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی، 2 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
هه‌وره‌ها گوتی: پشکنینی تایبەتی یەك لە دوای یەك بۆ ئه‌و 2 تووشبووه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له شاری هه‌ولێر له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌شته 161 كه‌س.
H.B