ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک سارس نییە و زیاتر دەمێنێتهوه
زیاتر دهمێنێتهوه له وهی پێشبینی دهكرا
K24 – هۆڵەندا:
دوای بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیوایەک ههبوو لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ژیان بگەڕێتەوە باری ئاسایی، بەڵام زانایانی چینی لە لێکۆڵینەوەیەکدا، هۆشداری ئەوە دەدەن پێویستە بە وریاییهوه مامەڵە لەگەڵ کۆڤید-19 بکرێت، چونكه وەک ڤایرۆسە وەرزییەکانی وەک ئەنفلۆنزا نییه و بەو ئاسانییە لە ناو ناچێت.
جین کی، بەڕێوەبەری ئەنستیوتی بایۆلۆجی هۆکارەکانی نەخۆشی لە ئەکادیمیای چین بۆ زانستی پزیشکی رایگەیاند: ئەگەرێکی زۆر هەیە، ئەو ڤایرۆسە لەگەڵ مرۆڤ بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و دوژمنێکی بەردەوامی وەرزی دەبێت، لەبەر ئەوەی ئاسەوارەکانی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە زوو دەرناکەون تا تەشەنە نەکات لە ناو لەشدا و لەڕێی کەسی هەڵگری ڤایرۆسەکەوە بۆ چەندین کەسی نەگواستبێتەوە.
گۆڤاری بلومبێرگ لە پێگە ئەلیکترۆنیەکەی بڵاویکردووهتەوە، لێکۆڵەرە چینییەکان رایانگەیاندووە، هیچ گەرەنتیەک نییە ڤایرۆسی كۆرۆنا له وهرزی هاوین و گهرما نهمێنێت.
وانگ گویکیانگ، سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی هەناو لە زانکۆی بیجینگ (پەکین) دەڵێت: "راستە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرامبەر گەرما هەستیارە، بەڵام کاتێك پلەی گەرما بگاتە 56 پلەی سەدی و بۆ ماوەی 30 خوولەک گەرماکە بەردەوامبێت و گۆڕانی بەسەردا نەیەت ڤایرۆسەکە لەناودەبات، کە ئەو پلەی گەرمیەش مەحاڵە لەم هاوینەدا هێندە بەرزبێتەوە".
زانایانی نەخۆشییە درمەکان رایدەگەیەنن، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسی سارس نابێت، کە پێشووتر بڵاووبووهتەوە و ئێستا نەماوە.
هەروەها دەڵێن: "بەداخەوە بەشێوەیەکی گشتی لە هاوینیشدا، ئەگەری زۆر هەیە ڤایرۆسەکە بمێنێت، بەڵام بەشێوەی پچڕ و وەك ئێستا کاریگەری نابێت".
زانایان هۆشداری ئهوهش دهدهن، راستە لە وەرزی وشکدا ڤایرۆسەکە کاریگەریی کەمتری دەبێت لەسەر مرۆڤەکان، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت بەرکەوتن و تووشبوون، زیانی لە سەرەتای بڵاووبوونەوەی کەمتر بێت، بۆیە پێویستە هەمووان لە خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییەکانیان بەردەوام بن و ترسناکی ڤایرۆسەکە بە هەند وەربگرن.