له هه‌ولێر تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبووه‌وه
ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: نه‌خۆشێكی تووشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوه و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
به گوێره‌ی ئاماری بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی تەندروستی هەولێر تا ئێستا 162 كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه.