ژماره‌ی تووشبوون و مردن له ئه‌مه‌ریكا به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر به‌رز بووه‌وه
ته‌نیا له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 24 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه بوون
K24- هه‌ولێر:
زانكۆی جۆنز هۆپكێنزی ئه‌مه‌ریكی ئاماری نوێی تووشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆنا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا زیاتر له 24 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون و 2 هه‌زار و 96 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و زانكۆیه كه داتا و ئاماره‌كانی كۆرۆنا تۆمار ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری دوێنێی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوون به‌هۆی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ به رێژه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر ژماره‌كان زیادی كردووه، كه به گوته‌ی خۆیان، دوێنێ 22 هه‌زار و 412 حاڵه‌تی تووشبوون و هه‌زار و 378 حاڵه‌تی مردن به په‌تاكه تۆماركرابوون، به‌ڵام له ئاماری ئه‌مڕۆدا 24 هه‌زار و 385 حاڵه‌تی تووشبوون و 2 هه‌زار و 96 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره، كه له ماوه‌ی ته‌نیا شه‌و و رۆژێكدا تۆماركرابێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه، تا ئێستا ملیۆنێك و 12 هه‌زار و 583 حاڵه‌تی تووشبوون و زیاتر له 58 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تاكه‌وه له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون.
H.B