شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی و حه‌كیم كۆبوویه‌وه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له به‌غدا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان سازدا.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كاندا، شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.

له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێوشوێنی چارەسەر کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ و سبەی هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا بەردەوام بن.

دواتر شانده‌كه له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا هەدوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری گشتگیری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، شانده‌كه لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی كورد و شیعە و گەیشتن بە رێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردەوە.
هەردوولا خەباتی هاوبەشی پێكهاتەكانی كورد و شیعەیان بیرهێنایەوە دژ بەدیكتاتۆرییەت و لەپێناو بەدیهێنانی عێراقێكی فرەڕەنگ و سەقامگیر، لای خۆیەوە عەممار حه‌كیم پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

له به‌رامبه‌ریشدا، قوباد تاڵەبانی، سه‌رۆكی شانده‌كه ستایشی هەڵوێستی مێژووی بنەماڵەی حەكیم و تیڕوانینی رەوتی حیكمەی كرد بەرامبەر هەرێمی كوردستان.
لە گفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی پەیوەندی و زانیاری لەماوەی داهاتوودا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی.
