ره‌وتی سه‌در دژایه‌تی خۆی بۆ بڕیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگه‌یاند
جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در دووپاتی كرده‌وه، رازی نابن مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌وت بكرێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه.
لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی نەسار روبەیعی کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسه‌ر بەردەوامی پەیوەندییەكان كردەوە، لەپێناو گەیشتن بە رێكەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا.
دەستەی سیاسی رەوتی سەدر پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و رایانگەیاند، "رازی نابن مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەوت بکرێت".
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی رەوتی سەدری کرد و جەختی لە پێویستی هەماهەنگی لە نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردووە، بۆ ئەوەی بە تێگەیشتنی زیاتر هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەت لەم قۆناغەدا، کە عێراق لە بارودۆخێكی تایبەتدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاڵۆوگۆڕكردنی زانیارییه‌كان رێكەوتن، ئه‌مه‌ش لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.
H.B