شاندی حکوومەتی ھەرێم و وەزیری نەوتی عێراق جارێکی دیکە کۆدەبنەوە

كۆبووەنەوەكانی شاندی حكومەتی ھەرێم لە بەغدا بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان جارێكی دیكە لە بەغدا كۆببنەوە.

له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ و بودجه‌ و وزه‌، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سامر غەزبان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتی کێشەی نەوت و بودجە کرا، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی رێوشوێنی چارەسەری، کۆبوونەوەکان ئەمڕۆش هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندارەکانی هەردوولا بەردەوام بن.

دوێنێ شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق كۆبووەوە.