ترەمپ پەنجەی تۆمەت بۆ چین درێژ دەكات
"چین هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌دات ببمه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا"
K24 - ھەولێر
تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، چین هه‌موو كارێك ده‌كات له‌پێناو ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌دات ئه‌و ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو نموونه‌ی ئه‌و كارانه ده‌هێنێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، چین به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌مەریكاش چه‌ندین رێگای له‌به‌رده‌مه بۆ سزادانی چین له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ به ئه‌مەریكایان راگه‌یاندووه ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌روه‌ها تره‌مپ، چینی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئەو، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا نەیباتەوە و جۆ بایدنی ركابه‌ری سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
له‌كۆتایدا سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ده‌ڵێ ئابووری ئه‌مەریكا به‌هۆی كۆرۆناوه لاواز بووه ئه‌مه‌ش ئامانجی چینه، تاوه‌كو ئه‌مەریكا سه‌رۆكێكی لاواز هه‌بێت له ئاینده‌دا.