پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران
پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد

K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی رۆژی جیهانی كرێكارانهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد.
دهقی پهیامهكه:
"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران. پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم. ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە".