سەرۆک بارزانی: کاری کرێکاران بەهایەكی مەزنی بۆ مرۆڤایەتی هەیە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی 1ـی 5ـی 2020، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمــە دەقـی پەیامەکەیە:
لە یادی رۆژی جیهانیی كرێكاراندا، گەرمترین سڵاو و پیرۆزبایی دەنێرم بۆ سەرجەم كرێكارانی هەرێمی كوردستان، عێراق و هەموو جیهان. بە دڵنیاییەوە، كاری ئەوان بەهایەكی مەزنی بۆ مرۆڤایەتی هەیە.