شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر

کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون

K24 – هه‌ولێر:

پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی رۆژی ھە‌ینی 1ی ئایاری 2020، شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون. بڕیاریش درا ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌ كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكومەتی ناوەندی، بە‌تایبە‌تی لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت.

حکومەتی هەرێم کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، چۆن پابەند بوو بە تەواوی بڕگەکانی یاسای بودجەی 2019، پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی کە لە لێگگەیشتنی كە لە رۆژی 12 كانوونی یەكەمی 2019 لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە.

H.J