ته‌ندروستی جیهان په‌یوه‌ندی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاقیگه‌كانی ووهان ئاشكرا ده‌كات
"ئێمه دڵنیاین كه ئه‌و ڤایرۆسه سروشتێكی ره‌سه‌نی هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دووپاتی كرده‌وه، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چینه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له تاقیگه‌كانی ئه‌و شاره‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و ڤایرۆسه سروشتێكی ره‌سه‌نی هه‌یه و درووستكراو نییه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مایك رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌ی ڤایرۆسه‌كانی شاری وۆهانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟"، گوتی: "راوێژمان له‌گه‌ڵ زانایان كردووه و ئێمه دڵنیاین كه ئه‌و ڤایرۆسه سروشتێكی ره‌سه‌نی هه‌یه درووستكراو نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گرنگ ئه‌وه‌یه، توانیمان سروشتی ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ستنیشان بكه‌ین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین راپۆرتی زانستی جه‌ختیان له‌وه كردبووه‌وه، ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌یه‌كی سه‌ر به په‌یمانگه‌ی ڤایرۆسه‌كان له شاری وۆهانی چین سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی توندی له چین گرتبوو و به‌وه تۆمه‌تباری كردبوو، كه له پێدانی زانیاری له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌واشه كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، چین له پێدانی زانیاری له‌باره‌ی په‌تاكه شه‌فاف بووه و هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
له دوا لێدوانیشدا ترمپ گوتبووی: چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌سته، كه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له په‌یمانگه‌ی ڤایرۆسه‌كانی شاری وۆهانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و دووپاتی كرده‌وه، شكستی چین له رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌میشه چین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تره‌مپ ره‌ت ده‌كاته‌وه.
H.B