كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری ھەورەتریشقە و تاوە بارانی كورتخایەن، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 و سلێمانی 22 و دھۆك 21 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێ و ئەگەری ھەورە تریشقە و تاوە باران دەبێت.