ئاکرێ..دووکاندارێک کوژرا

کوردستان24 وردەکاری رووداوەکە ئاشکرا دەکات

K24 – ئاکرێ:

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناو یەکێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری قەزای ئاکرێ، بە ناوی گەڕەکی 11 ئەیلوول، دوو کەسی نەناسراو دەچنە ناو دوکانێک و دەستڕێژی گوللـە لە دووکاندارێک دەکەن و دەیکوژن.

ئەو کەسەی کە کوژراوە گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە بە ناوی ح. ع و خاوەنی مارکێت بووە.

کەسێکی نزیک لە گەنجە کوژراوەکە بە کوردستان24 ی راگەیاند،  ئەم گەنجەی ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و دووکانداربووە.

 گوتیشی، ئێمە لە ئێستادا شک لە کەس ناکەین و نازانین ئەوانە کێبوون کە دەستڕێژی گوللـەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بکوژەکان دەمانچەیان بەکارهێناوە و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنیانن.

H.J