كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان نیمچە ھەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 و سلێمانی 22 و دھۆك 21 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمە باران ھەیە.



