روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

"چەند پەیجێک هەواڵێکی ساختەیان بڵاوکردووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە.

وتەبێژی حکومەت دەڵێت، بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نەفس نزمییەوە ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن.

داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات، بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و گوتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن.

پێشتر لێدوانێک بە ناوی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارە دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی بڕە پارەیەکی دیاریکراوە بڵاوکرابووەوە کە حکومەتی هەرێم رەتی کردووەتەوە.

H.J