قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکووک دەستیپێکردەوە

قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکووک دەستیپێکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

رێبوار تەها، ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە 72 کاتژمێری رابردوو، 14 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەکاتەوە.

راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوە و پرسە هەبوو، مەترسی ئەوەیە هەیە ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاوببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە و دەروازەکانی شار دادەخرێن و زۆربەی شوێن و دوکانەکانیش جارێکی دیکە دادەخرێن. ماوەی 48 کاتژمێریش دراوە بە خەڵکی کەرکووک ئەوانەی لەدەرەوەن، بگەڕێنەوە شارەکە.