ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته‌ 7 هه‌زار خێزان

پارێزگاكانی عێراقیش له‌ هاوكارییه‌كانی بێبه‌ش ناكات

K24- هه‌ولێر:

دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاری بەسەر 7 ھەزار خێزان لە پارێزگاكانی كوردستان و عێراق دابەش دەكات.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، موسا ئه‌حمه‌د، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی راگەیاند، لە ھەڵمەتی پێدانی ھاوكاری بە خێزانەكان بەردەوام دەبن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانانه‌ به‌ ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین، بە تایبەت لەمانگی رەمەزاندا.

H.B