راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانییه‌وه
هیچ تووشبووێكی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی نه‌ماون
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باح نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند، 5 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی چاك بوونه‌وه و بڕیاردرا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای چاودێری و وەرگرتنی چارەسەر ئه‌و 5 تووشبووه به ته‌واوی چاك بوونەتەوە و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، ئێستا هیچ تووشبووێكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی نەماون.
H.B