فرسەت سۆفی: هەولێر لە هەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە لامەرکەزی ئیدارییە

"هەولێر غەدری زۆر لێکراوە"

K24 – هه‌ولێر:

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەن لامەرکەزیەتی ئیداریی جێبەجێ بکرێت.

راشیگەیاند، هەولێر لە هەموو شوێنێک زیاتر پێویستی بە لامەرکەزییە، بەڵام دەبێت دوور بێت لە ململانێی سیاسی و بەرێکاری یاسایی خۆی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دابەشکردنی داهاتەکان و تەمویلی پارێزگاکان، هەولێر لە هەموو شوێنێک مەغدوور ترە، ئەمەش بەگوێرەی داتا کە لەبەردەستمانە.

روونیشکردەوە، لامەرکەزی ئیداری بەشێک لە کارنامەی حکومەت و پارتی و گۆڕان و یەکێتیش لەسەری رێککەوتن.