پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

 بەگوێرەی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە 06/05/2020، پەرلەمان کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە هاتووە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە بڕیاری پەرلەمانتاران دەکرێت و گفتوگۆش لە بارەی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا دەکرێت.