نێچیرڤان بارزانی: سەعید گاباری هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند سه‌عيد گابارى ده‌كات
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی كۆچی دوایی ھونەرمەندی كورد سەعید گاباری، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێكی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و ھاوڕێیانی كرد و رایگەیاند "ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسيقاى كوردى كردووه و هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه".
لە پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ھاتووە: "به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌عيد گاباريم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووريى هه‌موو لايه‌ك بداته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە: "هونه‌رمه‌ند سه‌عيد گابارى ده‌نگێكى به‌سۆز و ره‌سه‌نى كوردييه و ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسيقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندين سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕيوه. ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسيقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، يادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه".