سەرۆك بارزانی: سەعید گاباری ژیانی خۆی بۆ دۆزی رەوای گەلەکەی تەرخان کرد
"لەدەستدانی زیانێکی گەورەیە"
K24 – ههولێر:
بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند سەعید گاباری، سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری رەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
دەقی پرسە نامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی هونەرمەند سەعید گاباری
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی شۆڕشگێڕ و ناوداری گەلەکەمان، سەعید گاباری ـمان پێگهیشت.
ئەو هونەرمەندە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری ڕەسەنی کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. سهرهخۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان و هونەرمەندانی کوردستان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گهوره داواکارین گیانی هونەرمەندی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت.